داواكاری گشتی رێكاری یاسایی بەرامبەر یانەیەكی شەوانە لە هەولێر دەگرێتەبەر

یەكەی راگەیاندن و پەیوەندییەكانی سەرۆكایەتیی داوكاری گشتی دوای بڵاوبوونەوەی گرتەیەكی ڤیدۆیی لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان كە وێنەی منداڵێك لە یەكێك لە یانەكانی شەوانە لە هەولێر بە شێوەیەكی ناشایستە بڵاوكردەوە كە مامەڵەی لەگەڵ دەكرێت، لە سەرۆكایەتیی داوكاری گشتی سكاڵای سزایی جوڵێندرا بەرامبەر بە خاوەنی یانەكە و لە هەمانكاتدا سكاڵا بەرامبەر بەخێوكەری منداڵەكەش جوڵێندراوە.

لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، داوكاری گشتی ڕێكاری یاسایی دەگرێتە بەر دەرهەق بەو ماڵپەر و وێب سایتانەی كە وێنەی منداڵەكەیان بڵاوكردووەتەوە كە ئەمەش پێشێلی یاسایە بە پێی یاسای چاودێریی نەجەوانان ژمارە 76 ی سالی 1983 بۆ پاراستنی ئەو منداڵە .

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لە سلێمانی دەسەڵاتی گواستنەوەی كارمەندان درایە بەرێوبەری ناوەندە تەندروستییەكان

بەرێوبەری گشتیی تەندروستیی سلێمانی دەسەڵاتی گواستنەوەی سەرجەم فەرمانبەرانی ژمێریاری و كارمەندانی تەندروستی و كارگێڕی جگە لەپزیشكان دابەزاند بۆ…
Total
0
Share