ئەندامێكی پەرلەمانی كوردستان رایدەگەیەنێت، بەهۆی گرێبەستێكی وەزارەتی تەندروستیی حكومەتی هەرێمەوە نرخی دەرمانی شێرپەنجە بۆ 10 هێندە بەرزدەبێتەوە.
كاروان گەزنەیی، پەرلەمانتاری فراكسیۆنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە پەرلەمانی كوردستان لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، لە رابردوودا وەزارەتی تەندروستیی هەرێم گرێبەستێكی بە مەبەستی پێدانی تەندەری ستیكەری سەر دەرمان بە كۆمپانیایەك دابوو كە لە بنەڕەتدا كەمتر لە دوو سەنت دەكەوێت، بەڵام دراوە بەو كۆمپانیایە بە چوار سەنت و ئێمەش وەكو پەرلەمانتار بابەتەكەمان گەیاندە داواكاریی گشتی و وەڵامی داواكاریی گشتیش ئەوەبووە كە ئەو گرێبەستە نایاساییە.
راشیگەیاند، “وەزارەتی تەندروستیی هەرێم بەبێ گرێبەست تەندەری ستیكەری سەر دەرمانی داوەتە كۆمپانیایەكی دیكە بە هەمان نرخ و هەموو ئەمانەش كاریگەری لەسەر گرانبوونی نرخی دەرمان دەبێت و بۆ 10 هێندە بەرزدەبێتەوە بە تایبەت دەرمانی نەخۆشییەكانی شێرپەنجە كە وەزارەتی تەندروستی پابەندی بڕیاری دادگا نەبووە كە دەبێت ئەو گرێبەستە نەدرێتە كۆمپانیا.