هازارد قەناعەتی بە ئەنچیلۆتی کردووە

ئێدین هازاردی بەلجیکی، دوای گەڕانەوەی لە چالاکییەکانی مۆندیالی قەتەر بەهێزەوە دەستی بە ڕاهێنانەکانی ڕیاڵ مەدرید کردووەتەوە، کارلۆ ئەنچیلۆتی ڕاهێنەریش بڕیاریداوە چانسێکی دیکەی پێبدات.

هازارد لە داهاتوویەکی نزیکدا تەمەنی دەبێتە (32) ساڵ، هیچ دەرفەتێکی لەبەردەمدا نەماوە و پێویستە بە زووترین کات ئاستە بەرزەکەی بگەڕێنێتەوە، پاشان ئەو مەودایە کەمبکاتەوە کە لەنێوانی و ڤینیسیۆز جونیۆری بەڕازیلیدا دروستبووە.

بەپێی زانیارییەکانی ڕۆژنامەی “مارکا”، هازارد بەهێزەوە مەشقوڕاهێنان دەکات و حاڵی حازر لە باشترین دۆخی جەستەییدایە، کارلۆ ئەنچیلۆتی بڕیاریداوە ئەمشەو بەرامبەر یانەی “ئیل کاسیرینۆ” لە جامی شای ئیسپانیا دەرفەتێکی دیکەی پێبدات.

لە ئەگەری سەرکەوتنیدا دەگەڕێتەوە نێو پلانەکانی ڕیاڵ مەدرید بۆ قۆناغی دووەمی لالیگا و چامپیۆنزلیگ، بە پێچەوانەشەوە هیچ هیوایەکی لە مەدرید پێنادرێت.

بابەتی پێشتر

كاروان گەزنەیی: نرخی دەرمان 10 هێندە بەرزدەبێتەوە

بابەتی دواتر

چوار ملیار دیناری دیكەی "دزیی سەدە" گەڕێندرایەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share