ئەو ڕووداوانەی هاوشێوەی منداڵە مەغریبییەکە لە کوردستان ڕوویانداوە

ماوەی زیاتر لە دوو ڕۆژە بەشێکی زۆری میدیای جیهانی سەرقاڵی ڕووماڵکردنی ‏دەرهێنانەوەی منداڵێکی مەغریبین لەناو بیرێکدا، ئەو ڕووداوە لە هەرێمی کوردستان ‏هاوشێوەی هەبووە و بگرە لە کاتی خۆیدا زیاتر کاریگەربوون.‏

لە ڕووداوێکی هاوشێوەدا لە ساڵی 1995 منداڵێکی هەشت ساڵان لە چیای زۆزک ونبوو، ‏ماوەی چوار ڕۆژ خەڵکی ناوچەکە بەدوای منداڵەکەدا گەڕان، بەڵام نائومێد نەبوون و ‏دوای چوار ڕۆژ و سێ شەو، منداڵەکەیان لەناو چاڵێکدا دزۆییەوە، حاڵەتی ‏سەرسووڕهێنەر ئەوەبوو کە منداڵەکە لەماوەی ئەو چوار ڕۆژەدا بەبێ ئاو و نان مایەوە و ‏بە زیندوویی ڕزگارکرا.‏

لە ڕووداوێکی هاوشێوەی دیکەدا ساڵی ڕابردوو لە شاری کەلار هاوڵاتییەکی بەتەمەن، کە ‏زیاتر لە 60 ساڵ تەمەنی بوو، کەوتە ناو بیرەکەی ماڵی خۆیانەوە، ئەوەی کە ‏ڕووداوەکەی سەرسووڕهێنەر کردبوو، پیاوە بەتەمەنەکە لە ماوەی 10 کاتژمێردا لەناو ‏بیرەکەدا مایەوە، ئەوە سەرەڕای ئەوەی کە بەڕۆژوو بوو.‏

ماوەی 10 کاتژمێر تیمەکانی بەرگریی شارستانیی گەرمیان هەوڵی دەرهێنانەوەی ئەو ‏پیاوە بەتەمەنەیان دا و دواتر بە سەرکەوتوویی ڕزگارکرا و ڕەوانەی نەخۆشخانە کرا.‏

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دەنگۆی لەدەستدانی کورسییەکەی هاوپەیمانی کوردستان لە سەڵاحەدین ڕەتدەکرێتەوە

لێپرسراوی مەڵبەندی حەمرینی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ڕایگەیاند، ھەواڵی چەواشەکارانە لە چەند پەیجێک بڵاوکراوەتەوە کە گوایە ھاوپەیمانی کوردستان کورسیی…
زیاتر ببینە

وەزارەتی تەندروستی لەبارەی دامەزراندنی كارمەندانی خۆبەخش و ڤاكسینەوە زانیاریی نوێ ئاشكرادەكات

بریكاری وەزارەتی تەندروستیی هەرێم ڕایدەگەیەنێت، لەگەڵ ئەنجومەنی وەزیران تاوتوێی دامەزراندنی كارمەندانی خۆبەخش كراوە، هاوكات زانیاریی نوێ لەبارەی چارەنووسی…
Total
0
Share