نرخی ئەمپێری موه‌لیدە بۆ مانگی 12 دیاریكرا

بەڕێوەبەرایەتیی کارەبای سلێمانی نرخی ئەمپێری کارەبای مۆلیدە ئەهلییەکانی بۆ مانگی 12 راگەیاند کە لە نێوان 13هەزار و 500 بۆ 16 هەزار و 500 دینارە بۆ هەر ئەمپێرێک.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتی کارەبای سلێمانی ئەمڕۆ دووشەممە بڵاویکردەوە، “ئه‌مڕۆ لیژنه‌ی دیاریكردنی نرخی موه‌لیده‌ ئه‌هلییه‌كان كۆبوه‌وه‌، بەپێی نرخی گازوایل نرخی كاتژمێرێك ئەمپێری موه‌لیدە بە 57 دینار دیاریكرا، كه ‌به‌ تێكڕایی موەلیدە ئه‌هلییه‌كان لەنێوان 230 بۆ 290 كاتژمێر كاریان كردووە، بەمەش نرخی ئەمپێرێك كاره‌با لەنێوان 13 هەزار و 250 دینار بۆ 16 هه‌زار و 500دینار دەبێت و نرخی ئەمپێرێكیش لە گەڕەكێك بۆ گەڕەكێكی دیكه‌ جیاوازە به‌و پێیه‌ی به‌پێی ئه‌و پێوه‌ره‌ هه‌ژمارده‌كرێت كه ‌بۆ موه‌لیده‌كان دانراوه‌ و كاتژمێری كاركردنیان تۆمارده‌كات”.

باسی لەوەشکرد، “خشتەی پێدانی كارەبای موه‌لیدە بۆ مانگی کانوونی دووه‌م له‌ كاتژمێر 1:00ی نیوه‌ڕۆ بۆ 1:00ی شه‌و ده‌بێت، له‌گه‌ڵ 6:30 بۆ 8:00 ی به‌یانی دەبێت”.

ئاماژەی بەوەش کرد، ” نرخی ئه‌مپێری شوێنه‌ بازرگانییه‌كان و ناو بازاڕ و ئەو موەلیدانەی پێشنیوەڕۆ کاریان کردووە زیاتر ده‌بێت له‌به‌رئه‌وه‌ی زیاتر كاریان كردووه”.

هەر لە راگەیەندراوەکەی کارەبای سلێمانیدا هاتووە، “پێویستە پاش كوژانەوەی كارەبای نیشتمانیی 10 خولەك زیاتر بەسەر كارپێكردنی موه‌لیدە تێنەپەڕێت، بە پێچەوانەوە سەرپێچیكار رووبەڕووی یاسا دەكرێتەوە”.

بابەتی پێشتر

ژن و پیاوێك بە رووداوی هاتوچۆ گیانیان لەدەستدا

بابەتی دواتر

پەرداخێک ئاوی نمونەیی چۆنە و سوودەکانی چین؟

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هاتوچۆی سلێمانی: شەقامەکان موڵکی گشتیین و نابێت بۆ بەرژەوەندیی تاکەکەسی بەکاربهێنرێن

هاتوچۆی سلێمانی، رایدەگەیەنێت، “شەقامەکان موڵکی گشتیین و نابێت بۆ بەرژەوەندیی تاکەکەسی بەکاربهێنرێن”. بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە،…
Total
0
Share