کەشناسی: بارانبارین دەستپێدەکاتەوە و ئەگەری بەفربارینیش هەیە

کەشناسی هەرێم پێشبینیییەکانی ئەمڕۆ و سبەی بڵاوکردەوە و دەڵێت، “بارانبارین لەمڕۆوە دەستپێدەکات”، دەستەی کەشناسی عێراقیش پێشبینی بەفربارین دەکات لە رۆژهەڵاتی هەرێم لە رۆژی پێنجشەممەدا.

ئەمڕۆ سێشەممە، بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی هەرێم پێشبینییەکانی کەشوهەوای دوو رۆژی داهاتووی بڵاوکردەوە، تێدا ئاماژە بەوەکراوە، ئەمڕۆ ئاسمان نیمچە هەور و هەورى تەواو دەبێت و لەدوای نیوەڕۆوە بارانبارین دەستپێدەکات بە شێوەی جیاواز لە ناوچە جیاجیاکاندا و بەفر لەناوچە شاخاوییەکان دەبارێت.

لەبارەی سبەی چوارشەممەوە دەڵێت، “ئاسمان نیمچە هەور و هەورى تەواو دەبێت، ئەگەرى نمە باران لە هەندێ ناوچە و هەندێ کات هەیە و لە کاتى بارانبارین  لە ناوچە شاخاوییە سنووریەکان و بەرزەکان ئەگەرى بەفربارینیش هەیە.

دەستەی کەشناسی عێراقیش، کەشوهەوای چوار رۆژی هەفتەی بڵاوکردووەتەوە و باسی لەوەکردووە، بارانبارین تا رۆژی یەکشەممە بەردەوامی دەبێت و پلەکانی گەرما دادەبەزن و لە رۆژی پێنجشەممەدا لە ناوچەکانی رۆژهەڵاتی هەرێم ئەگەری بەفربارین هەیە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ناوەندێکی دیجیتاڵی “دزەكردنی داعش” بۆ ناو داتا ئەلیکترۆنییەکانی بەغداد و هەولێر ئاشکرادەکات

ناوەندی دیجیتاڵ میدیای (DMC) ڕایدەگەیەنێت، دەیان سایتی ڕێکخراوی داعش سوودیان لەو خزمەتگوزارییانە وەرگرتووە کە کۆمپانیای “Cloud Flare” لە…
زیاتر ببینە

لقی سلێمانیی سەندیکای رۆژنامەنووسان: لیستی 160 دەزگا و کەناڵی دیجیتاڵ میدیا رەوانەی کۆمسیۆن کراون

سکرتێری لقی سلێمانیی سەندیکای رۆژنامەنووسان، رایگەیاند، لیستی 160 دەزگا و کەناڵی دیجیتاڵ میدیا رەوانەی کۆمسیۆن کراون. کاروان ئەنوەر، سکرتێری…
Total
0
Share