بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانیی هەرێم رایگەیاند، لە ساڵی 2022 بە بەراورد بە ساڵی 2021 قەبارەی هەناردەکردنی بەرهەمی هەرێم بەرزبووەتەوە.
نەوزاد شێخ كامیل بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی لە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی رایگەیاند، ” قەبارەی هەناردەكردن لە ساڵی 2022 بەراورد بە ساڵی 2021بەرزبووەتەوە و گەیشتووەتە 672 ملیۆن و 762هەزار دۆلار و قەبارەی هاوردەش 15 ملیار و 403 ملیۆن دۆلار بووە”.
ئاشکراشیکرد، “ئەو كاڵا سەرەكییانەی هەرێمی كوردستان لە ساڵی 2022هەناردەی كردوون بریتین لە) كانزا، هەنار، دۆشاوی تەماتە، تەحین، سماق، دۆشاوی جۆراوجۆر، جووجەڵە، یەدەگی ئۆتۆمبێلی تێكشكاو).
ئاماژەی بەوەش کرد، “لە ساڵی 2022وەزارەت52 هەزار و چوار مۆڵەتی هاوردنی شتومەك و 168مۆڵەتی هەناردەی بۆ كاڵای جۆراوجۆری كشتوكاڵی و پیشەسازی داوە”.
باسی لەوەشکرد، “یەكێك لەو كاڵایانەی هاوردە كراوە و ساڵانە دووبارە دەبێتەوە، هێنانی ئۆتۆمبێلە لە ساڵی رابردوودا 105 هەزار و 126ئۆتۆمبێل هاوردەی ناو هەرێمی كوردستان كراون”.