لێدانە سزاکانی ڕیاڵ مەدرید میدیای کەتەلۆنیای توڕەکردووە

لەم وەرزەدا یانەکانی ڕیاڵ مەدرید و مارسیلیا لەلایەن ناوبژیوانانەوە زۆرترین لێدانی سزا-یان بۆ هەژمارکراوە.

ڕۆژنامەی “سپۆرت”ی کەتەلۆنی ئامارێکی سەبارەت بە ڕێژەی لێدانە سزاکانی ئەم وەرزەی (2022/2023) یانەکانی ئەوروپا بڵاوکردووەتەوە، بەتایبەتیش تیشکیان خستووەتە سەر یانەی شاهانەی مەدرید بەوپێیەی تاوەکو ئێستا(17) لێدانی سزای بۆ هەژمارکراوە.

ڕۆژنامەکە ڕەخنە لە ناوبژیوانان دەگرێت کە ڕێزی زیاد لە پێویستی یانە زەبەلاحەکەی مەدرید-یان گرتووە، لەکاتێکدا نزیکترین ڕکابەر لێیانەوە یانەی مارسیلیای فەرەنسییە کە تەنها (11) پەناڵتی بۆ هەژمارکراوە.

بە شێوەیەکی گشتی لە ساڵی 2022دا ڕیاڵ مەدرید (23) لێدانی سزای بۆ هەژمارکراوە، لە بەرامبەردا بەرشەلۆنە لە سەرجەم خول و پاڵەوانێتییەکان تەنها پێنج لێدانی سزای بۆ هەژمارکراوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) مان سیتی به‌شێوه‌یه‌کی کاتی گه‌ڕایه‌وه‌ پله‌ی دووه‌می پریمه‌رلیگ

یانه‌ی مانچسته‌ر سیتی ئینگلیزی له‌چێوه‌ی ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌کانی هه‌فته‌ی نۆیه‌می پریمه‌رلیگ، به‌رامبه‌ر برایتۆن یاریکرد‌ و بردنه‌وه‌یه‌کی گه‌وره‌ی به‌ده‌ستهێنا. ئه‌مشه‌و یه‌کشه‌ممه‌،…
Total
0
Share