لەسەر دۆسیەیەکی کوشتن دوو کەس دەستگیرکران

پۆلیسی سلێمانی دەستگیرکردنی دوو کەسی راگەیاند کە تۆمەتبارن بە دۆسیەیەکی کوشتن و بەپێی ماددەی 406ی کوشتن داواکراوبوون.

لە راگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند، دوای ئەوەی فەرمانی ده‌ستگیركردنی‌ دوو تۆمه‌تبار لەلایەن دادگای لێكۆڵینەوەی پارێزگای‌ دیاله‌وه‌ گەیشتە بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی، به‌شی‌ پۆلیسی‌ نه‌هێشتنی‌ تاوان بەدواداچوون و لێكۆڵینەوە یان بۆ ئەو دوو تۆمەتبارە کرد بەمەبەستی دۆزینەوە و دەستگیركردنیان.

ئاماژە بەوەشکراوە، پاش كۆكردنه‌وه‌ی‌ زانیاری‌‌و ئه‌نجامدانی‌ لێكۆڵینەوەی‌ پێویست، توانرا هه‌ردوو تۆمه‌تبار لەلایەن مەفرەزەكانی نوسینگه‌ی‌ كوشتن‌و نوسینگه‌ی‌ ناوبازاڕی‌ به‌شی‌ پۆلیسی‌ نه‌هێشتنی‌ تاوانه‌وه‌ دەستگیربكرێن.

لەئێستادا هه‌ردوو تۆمەتبار (أ، س، ع – د، ك، ع) بە بڕیاری دادوەر و بەپێی ماددەی 406 لەیاسای سزادانی عیراقی ڕاگیراون‌ و دوای تەواوكردنی ڕێكارە یاساییەكان ڕەوانەی شوێنی داواكراو دەكرێنەوە.

بابەتی پێشتر

پۆلیس بەدوای منداڵێکدا دەگەڕێت کە لە ڤیدیۆی یانەیەکی شەوانەدا دەرکەوتووە

بابەتی دواتر

عەرەبی هاوردە هەڵدەكوتنەسەر زەویی كورد

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share