‘شەڕە دەبە’ لەنێو پەرلەمانی كوردستان ڕویدا

پەرلەمانتارێكی كوردستان ڕایگەیاند، بەهۆی ڕێگری لە وتەكانی پەرلەمانتارێكی نەوەی نوێ و وەڵامدانەوەی لەلایەن پەرلەمانتارێكی فراكسیۆنی یەكێتییەوە شەڕە دەبە و دەمەقاڵێ لەنێو هۆڵی پەرلەمان ڕویداوە.

سەرچنار ئەحمەد، پەرلەمانتاری یەكگرتوو بە تۆڕی میدیایی ئێستای وت، “لەوكاتەدا كە یەكێك لە پەرلەمانتارانی نەوەی نوێ خاڵی نیزامی هەبوو وە سەرۆكی پەرلەمان وتەكانی بڕی پەرلەمانتارێكی فراكسیۆنی یەكێتی وەڵامی پەرلەمانتارەكەی نەوەی نوێی دایەوە و بەهۆیەوە دەمەقاڵێ و شەڕە دەبە دروست بوو”.

ئەو پەرلەمانتارە ئەوەشی خستەڕوو، گرژییەكە زۆری نەخایاندووە و دانیشتنەكەی پەرلەمان دەستی پێكردووەتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بۆ یەك هەفتە سەرجەم ناوەندەکانی ڤاکسین تایبەتدەکرێن بە مامۆستایان

وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان بڕیاریدا ئەم هەفتەیە سەرجەم ناوەندەکانی ڤاكسینكردن تایبەتبكرێت بە مامۆستایان، وەزیری تەندروستیش داوا لە مامۆستایان…
زیاتر ببینە

قوباد تاڵەبانی: ئەم موناقەشە گەورەیەی لەناو سلێمانی لەسەر پرسی ژینگە دروستبووە، هەستی شانازی و گەشبینی لە مندا ورووژاند

قوباد تاڵەبانی، جێگەی سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان لە وتارێکیدا کە لە رۆژنامەی سەباح بڵاوکراوەتەوە دەڵێت، “ئەم موناقەشە گەورەیەی لەناو…
Total
0
Share