رێنماییەكی بانكی ناوەندی بەهای دۆلار دادەبەزێنێت

وتەبێژی بازاری دراوی شاری سلێمانی رایدەگەیەنێت، رێنماییەكەی بانكی ناوەندیی عێراق بۆ ئاسانكاری لە پێدانی دۆلار بە گەشتیاران بە نرخی فەرمی لە فڕۆكەخانەكان باشترین هەنگاوە و كاریگەری لەسەر دابەزینی دۆلار بەرامبەر دینار دەبێت.

جەبار گۆران وتەبێژی بازاری دراوی شاری سلێمانی لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، رێنماییە نوێیەكەی بانكی ناوەندیی عێراق كاریگەری لەسەر دابەزینی بەهای دۆلار بەرامبەر دیناری عێراقی دەبێت كە بانكی ناوەندی داوایكردووە لە فڕۆكەخانەكان ئاسانكاری لە پێدانی دۆلار بە نرخی فەرمی بە گەشتیاران بكەن.

ئاشكراشیكرد، لە ئێستادا لە هەر سێ فڕۆكەخانەكانی بەغداد و بەسڕە و نەجەف دۆلار بە نرخی فەرمی دەدرێتە گەشتیاران و ئەگەر لە فڕۆكەخانەكانی هەرێمی كوردستان و كەركوكیش جێبەجێبكرێت بەهای دۆلار دابەزین بەخۆوە دەبینێت، بەڵام گرفتەكە لەوەدایە ئەو رێنماییانەی بانكی ناوەندیی عێراق وەك خۆیان جێبەجێناكرێن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

شارەوانیی سلێمانی لەبارەی تاپۆكردنی خانووە زیادەرۆكانەوە هاوڵاتییان ئاگاداردەكاتەوە

سەرۆكایەتیی شارەوانیی سلێمانی ئەو هاوڵاتییانە ئاگاداردەكاتەوە كە مامەڵەیان پێشكەش بە پارێزگای سلێمانی كردووە بۆ تاپۆكردنی خانووە زیادەرۆِكانیان. بەپێی…
Total
0
Share