لە 30 وێستگە نەوتی سپی بەسەر هاوڵاتییاندا دابەشدەكرێت

دووەم بەشەنەوت بەسەر هاوڵاتییانی ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمدا دابەشدەكرێت و بەڕێوەبەرایەتیی دابەشکردنی بەرهەمە نەوتییەکانی کەرکوک دەڵێت، لە 30 وێستگە نەوت بەسەر هاوڵاتییاندا دابەشدەكرێت.

ئەمڕۆ دووشەممە بەڕێوەبەرایەتیی دابەشکردنی بەرهەمە نەوتییەکانی کەرکوک رایگەیاند، لە 30 وێستگە دەست بە دابەشکردنی نەوتی سپی كراوە و داوادەكات هاوڵاتییان سەردانی نزیکترین وێستگە بکەن بە مەبەستی وەرگرتنی نەوت.

لە ماوەی رابردوودا هەر خێزانێك 100 لیتر نەوتی وەرگرتووە و لەم قۆناغەشدا 100 لیتر نەوتی سپی بۆ هەر خێزانێك دابینكراوە و بە 15 هەزار دینار دەدرێت بە هاوڵاتییان.

بابەتی پێشتر

پیاوێك بۆ یارمەتیدانی تووشبووانی شێرپەنجە لە 365 ماراسۆندا رادەكات

بابەتی دواتر

پۆلیس بەدوای منداڵێکدا دەگەڕێت کە لە ڤیدیۆی یانەیەکی شەوانەدا دەرکەوتووە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی دارایی هەرێم: دەرئەنجامی کۆبوونەوەکان لە بەرژەوەندیی فەرمانبەران و مووچەخۆران دەبێت

وەزارەتی دارایی رایدەگەیەنێت، “دەرئەنجامی کۆبوونەوەکان لە بەرژەوەندیی فەرمانبەران و مووچەخۆران دەبێت”. وەزارەتی دارایی و ئابوریی هەرێم لە راگەیەندراوێکدا…
Total
0
Share