سەرۆكی شارەوانیی سلێمانی پڕۆژەی یەكتربڕی شاڕێی پێشمەرگەی بەسەركردەوە

بە مەبەستی ئاگاداربوون لە ئاستی كاركردن لە پڕۆژەی یەكتربڕی شەقامی شاڕێی پێشمەرگە نزیك باخی بەختیاری، سەرۆكی شارەوانی پڕۆژەكەی بەسەركردەوە و دەستخۆشی لە سەرپەرشتیارانی پڕۆژەكە و كۆمپانیای جێبەجێكاركرد كە پڕۆژەكە لە قۆناغی كۆتایی نزیكبووتەوە.

هەر لە میانەی سەردانەكەی سەرۆكی شارەوانی لەگەڵ لێپرسراوی بەشی پڕۆژەكانی شارەوانی و ئەندازیارانی پڕۆژە سەردانی ئەو شەقامەی كرد كە لە شەقامی قلیاسانەوە بەرەو شەقامی بەردەم زانكۆی سلێمانی دەچێت و كاری یەكەم چینی قیرتاوی بۆ دەكرێت.

بەم شێوەیە لە پێكهاتەی پڕۆژەكەدا تەنها شەقامی بەردەم گومرگی سلێمانی دەمێنێت بۆ قیرتاوكردن، دوای چارەسەركردنی كێشەی بۆریی ئاوی شەقامەكە كە كۆتا قۆناغی پڕۆژەكەیە.

بابەتی پێشتر

کەسێک بە گومانی تووشبوون بە تای خوێنبەربوون لە سلێمانی رەوانەی نەخۆشخانە کرا

بابەتی دواتر

لە رووداوێکی هاتوچۆدا حەوت کەس برینداربوون

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لە 24-4-2024 چەند منداڵ لەدایكبوون؟

تەندروستیی سلێمانی ژمارەی ئەو منداڵانە ئاشكرادەكات كە دوێنێ لە نەخۆشخانەكاندا لەدایكبوون. بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی سلێمانی رایگەیاند، دوێنێ چوارشەممە…
Total
0
Share