پیاوێك بۆ یارمەتیدانی تووشبووانی شێرپەنجە لە 365 ماراسۆندا رادەكات

ئامانجی كۆكردنەوەی یەك ملیۆن پاوەند بوو بۆ یارمەتیدانی تووشبووانی شێرپەنجە، بۆیە بەشداریی 365 ماراسۆنی كرد و ئامانجەكەی پێكا، ئەمە چیرۆكی گاری مەكییە.

گاری تەمەنی 53 ساڵە و خەڵكی بەریتانیایە، دوایین ماراسۆنی ساڵی 2022ـی لەژێر باراندا تەیكرد و بەوەش لە كۆی ساڵەكەدا بە بەشداریكردنی لە 365 ماراسۆندا، 15 هەزار و 330 كیلۆمەتری بڕی و خەڵای یەك ملیۆن پاوەندی بەدەستهێنا، بەڵام تا ئەمڕۆ دووشەممە پارەكە لە زیادبووندایە.

پیاوە بەریتانییەكە یەكەم جاری نییە بۆ یارمەتیدانی تووشبووانی شێرپەنجە ژمارەی پێوانەیی تۆماربكات، پێشتر بە سەرتاسەری ئاسمانی بەرازیلدا فڕیوە، بەسەر شاخی كلیمنگارۆدا سەركەوتووە، بە پانتایی دەریای مانش مەلەوانیی كردووە و ساڵی 2017 لە 100 رۆژدا بەشداریی 100 ماراسۆنی كردووە، ساڵی 2021ـیش لە ماوەی 110 رۆژدا لە 110 ماراسۆندا رایكردووە.

بابەتی پێشتر

کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێ بزانە

بابەتی دواتر

لە 30 وێستگە نەوتی سپی بەسەر هاوڵاتییاندا دابەشدەكرێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share