هەڵمەتی چاندنی یەك ملیۆن نەمام لەسەر بڕیار و راسپاردەی سەرۆك بافڵ بەردەوامە و ئەمڕۆ هەڵمەتەكە گەیشتە سنووری شارەزوور و لە دارستانی چەناخچییان چەندین تیمی شارەزا وپسپۆر دەستیان بە ئامادەكارییەكان كرد.
هاوكات كامەران محەمەد فەرەج لێپرسراوی هۆبەی دارستان و پاوانی تانجەرۆ دەستخۆشی لەو دەستپێشخەرییەی سەرۆك بافڵ كرد و رایگەیاند، ئەمڕۆ دەستیانكردووە بەكاركردن لەو رووبەرەدا كەساڵانێكە داوادەكەن سەوزبكرێت و بكرێتە دارستان.
هەر لەو بارەیەوە هاوكار جەلال بەڕێوەبەری دارستان و پاوانی سلێمانی دوای بەسەركردنەوەی ئامادەكارییەكان، رایگەیاند پڕۆژەكەی سەرۆك بافڵ جەلال تاڵەبانی باشترین دەرفەتە بۆ دروستكردنی دارستانی نوێ و زیادكردنی سنووری دارستانەكان جگە لە سوودەكانی بۆ ژینگە و سەوزایی دەرفەتێكی باشیشە بۆ دابینكردنی هەلی كار بۆ كەسانی بێكار، بە تایبەت لەم پڕۆژەیەدا كەژمارەیەك كەسی بێكاری گوندەكان لە گەنجان هەڵبژێردراون بۆ كاركردن و خزمەتكردنی دارستان و ژینگە.
هاوكار جەلال وتیشی، “وەك بەڕێوەبەرایەتیی دارستان و پاوانی سلێمانی بەردەوام دەبین لە كاركردن و سەرباری ڕۆژانی پشوو هەموو هەوڵێكی خۆمان دەخەینەگەڕ بۆ سەرخستنی پرۆژەكە و سەوزكردنی شارە خۆشەویستەكەمان.