شارەوانیی سلێمانی هەڵمەتێكی دیكەی دەستپێكرد

سەرۆكایەتیی شارەوانیی سلێمانی هەڵمەتێكی فراوانی سەوزكردن و بژاركردنی دەستپێكرد.

بەپێی راگەیەندراوێكی سەرۆكایەتیی شارەوانیی سلێمانی كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، بەبۆنەی پشووەكانی سەری ساڵی نوێ و هەروەها بە ئامانجی جوانتركردنی ژینگەی شاری سلێمانی، تیمەكانی پاركی ئازادی سەر بە سەرۆكایەتیمان هەڵمەتێكی فراوانی سەوزكردن و بژاركردنی ئەنجامدا.

لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، تیمی ئێشكگریی بەرێوەبەرایەتیی باخچەكانی سلێمانی لە میانی پشووی سەری ساڵ ڕۆژانە بە شێوەیەكی گشتگیر كاری جوانكاری و رێكخستنەوەی بەشەكان و ئاودانی دار و درەختەكان و هاوكات چاندنی گوڵ و نەمام ئەنجامدەدەن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نرخى ئارد زیاتر داده‌به‌زێت.. سەبەتەی سێیەمی بەشەخۆراکى هاوڵاتییان گه‌یشته‌ كۆگاكان

وه‌زاره‌تى بازرگانیى عێراق ڕایگه‌یاند، مادده‌كانى سه‌به‌ته‌ى سێیەمی بەشەخۆراک بۆ هاوڵاتییان گه‌یشتووه‌ته‌ کۆگاکانی هەڵگرتنی خۆراک لەسه‌رجه‌م پارێزگاكاندا به‌ هەرێمی…
Total
0
Share