بەهۆی ئاگرێکەوە سێ منداڵ گیانیان لەدەستدا و دایک و باوکیان رزگاریان بوو

بەهۆی کەوتنەوەی ئاگر لە ماڵێکدا لە بەغداد سێ منداڵ گیانیان لەدەستداوە و دایک و باوکیان رزگاریان بووە.

لە ڕاگەیەندراوێکدا بەرگریی شارستانیی بەغداد رایگەیاندووە، دوای ئاگادارکردنەوەیان لە بوونی ئاگرێک تیمەکانیان توانیویانە بە فریاگوزاریی سەرەتایی دایک و باوکەکە رزگاربکەن، بەڵام سێ منداڵەکەیان بە خنکاوی دەرهێنراون.

ئاماژە بەوەشکراوە، کە ئەو خێزانە لە کاتی خەودا بوون و ئاگر لە ماڵەکەیاندا کەوتووەتەوە بەوهۆیەوە سێ منداڵەکەیان خنکاون و دایک و باوکیان بە فریاگوزاریی بوژاندنەوەی هەناسە و هەناسەی دەستکرد رزگارکراون.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوە کراوە، بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانی داوای لێکۆڵینەوەی لە ڕووداوەکە کردووە.

بەپێی میدیا عێراقییەکان، باوکی ئەو منداڵانە ئەفسەرێکە بە پلەی عەقید لە هێزی فڕۆکەوانیی سوپای عێراق.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

چرۆ حەمەشەریف: لە پەرلەمانی عێراق واژوو بۆ ناردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم كۆدەكرێتەوە

ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، لەناو هۆڵی پەرلەمان واژوو بۆ ناردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم كۆدەكرێتەوە و  سەرجەم فراكسیۆنە…
Total
0
Share