جارێکیتر مالیکی بە ئەمینداری حزبی دەعوە هەڵبژێردرایەوە

حزبی دەعوەی ئیسلامی هەڵبژاردنەوەی نوری مالیکی، سەرۆکی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسای وەک ئەمینداری گشتیی حزبەکەی راگەیاند.

بەپێی زانیاریی میدیا عێراقییەکان، ئەمڕۆ شەممە، پارتی دەعوەی ئیسلامی، لە 19ـەمین کۆنفرانسی خۆیدا نووری مالیکی وەک ئەمینداری گشتیی حزبەکەی هەڵبژاردەوە.

حزبی دەعوەی ئیسلامی، پارتێکی سیاسیی (شیعی)ـی عێراقییە و لە ساڵی 1957 دامەزراوە؛ محەممەد باقر سەدر، مەرجەعی ئایینیی شیعەکان، یەکێکە لە دیارترین دامەزرێنەرەکانی حزبەکە کە لەلایەن رژێمی پێشووی عێراقەوە، لەسێدارەدرا.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەرۆكی كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكان: لەم هەفتەیەدا سەرۆكایەتیی هەرێم وادەیەكی نوێ بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان دیاریدەكات

سەرۆكی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق رایدەگەیەنێت، لەم هەفتەیەدا سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان وادەیەكی نوێ بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان…
Total
0
Share