وەزارەتی بازرگانیی عێراق: لە چەند رۆژێکدا 270 هەزار تۆن گەنم رادەستکراوە

وەزارەتی بازرگانیی عێراق بڵاویکردەوە، لەو چەند رۆژەی رابردوو کە پرۆسەی بە بازاڕکردنی گەنمی جوتیاران دەستیپێکردووە، 270 هەزار تۆن گەنم رادەستکراوە و چاوەڕێ دەکرێت تا کۆتایی پرۆسەکە بگاتە شەش ملیۆن تۆن.

حەیدەر نوری بەڕێوەبەری کۆمپانیای گشتیی دانەوێڵە رایگەیاندووە، تا ئێستا وەرزی بە بازاڕکردنی گەنمی جوتیاران لە نۆ پارێزگای عێراق دەستیانپێکردووە، کە پێکهاتوون لە پارێزگاکانی بەسرە، زیقار، میسان، واست، کەربەلا، نەجەف، دیوانییە، موسەننا و ئەنبار.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئامادەکاری بۆ وەرگرتنی گەنمی جوتیارانی دیالە، بەغداد، سەڵاحەدین، کەرکوک و پارێزگاکانی باکوور و رۆژئاوا.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بافڵ جەلال تاڵەبانی: یەكێتی لەگەڵ بڕیارەكانی دادگای فیدراڵیدایە بۆ تەوتینكردنی مووچەی فەرمانبەران

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و محەمەد شیاع سودانی، سەرۆك وەزیرانی عێراق لە بەغداد كۆبوونەوە. لە…
Total
0
Share