سودانی هۆشداریی توند دەدات

محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق رایدەگەیەنێت، بەرامبەر ئەو ماددانەی یاسای بودجە بێدەنگ نابین كە پێچەوانەی كارنامەی حكومەتە و هەڵوێستی توندمان دەبێت.

دوێنێ دووشەممە، محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق لە دادگای فیدراڵیی عێراق سكاڵای لەسەر چەند ماددەیەكی یاسای بودجە كرد.

ئاشكراشیكرد، ئەو ماددانەی كە لەگەڵ كارنامەی حكومەت یەكدەگرێتەوە هیچ گرفتێكمان لەگەڵیاندا نییە، بەڵام دژی ئەو ماددانە دەوەستینەوە كە پێچەوانەی كارنامەی حكومەتن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی دارایی هەرێم: وەفدێک بە سەرۆکایەتیی ئاوات شێخ جەناب بەرەو بەغداد بەڕێکەوت

وەزارەتی دارایی هەرێێم بڵاویکردەوە، ئێوارەی ئەمڕۆ یەکشەممە، وەفدێکی هەرێمی کوردستان بەرەو شاری بەغداد بەڕێکەوت. وەزارەتەکە ئاماژەی بەوەکردووە، وەفدەکە…
Total
0
Share