ساڵی نوێی خوێندن لە عێراق پێشخرا

هەرچەندە بڕیار بوو لەسەرەتای مانگی تشرینی یەکەمی ئەمساڵ ساڵی نوێی خوێندن لە عێراق دەستپێبکات، بۆ ناوەڕاستی مانگی ئەیلول پێشخرا.

بەپێی بڕیاری ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق، 15 ی ئەیلول دەستپێکی دەوامی سەرجەم مامۆستایان و فەرمانبەرانە لە خوێندنگەکانی عێراق.

هەربەپێی بڕیارەکە، 22 ی ئەیلول، دەستپێکی ساڵی نوێی خوێندنە لەسەرجەم خوێندنگەکان.

ئەمە لە کاتێکدایە، تا ئێستا حکومەتی هەرێم بڕیاری لەبارەی دەستپێکی ساڵی نوێی خوێندن نەداوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بانكی ڕەشید ڕونكردەوە دەدات.. هاوسەرگیری دووەمجار نەك هێنانی ژنی دووەم

دوای كاردانەوەكانی ڕاگەیاندنی پێدانی پێشینەی هاوسەرگیری لەلایەن بانكێكی عێراقییەوە، بانكەكە ڕونكردەوەیەك بڵاودەكاتەوە و دەڵێت، پێشینەكە بۆ ئەوانەیە لە…
Total
0
Share