نرخی دۆلار یەكێك لە هۆكارەكانیەتی.. بەنزین گران بوو

نرخی جۆرە جیاوازەكانی بەنزین هەر لیترێك 25 تا 50 دیناری چووەسەر و وتەبێژی بەنزینخانەكان دەڵێت، جگە لە بەرزیی نرخی دۆلار هۆكاری دیكەشی هەیە.

ئەمڕۆ نرخی هەر لیترێك بەنزینی نۆرماڵ بۆ 1025 دینار، موحەسەن بۆ 1200 دینار و سوپەر بۆ 1325 دینار بەرزبووەوە.

بەهمەن شێخ قادر، وتەبێژی بەنزیخانەكانی سلێمانی بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، بەنزینی نۆڕماڵ 50 دینار و جۆرەكانی دیكەش 25 دیناریان چووەتەسەر.

لەبارەی هۆكارەكەیشی وتی، “زیاد لە مانگێكە كێشەی كەمی بەنزینی بازرگانیمان هەیە لە سلێمانی، لە خوارووی عێراقەوە بەشی پارێزگاكە كەم دێت، بازرگانانیش ترسیان هەیە لە دەرەوە بیكڕن و بیهێنن، چونكە لە پێشوودا ئەو هەنگاوەیان نا و زیانیان بەركەوت”.

لە ماوەی رابردوودا پشتبەست بە بەنزینی ئەمباركراو درێژە بەو دۆخە درا، بەڵام بەمدواییە بەرزبوونەوەی نرخی دۆلاریشی هاتەسەر، ئەمەش بووە هۆكاری بەرزبوونەوەی نرخەكەی، بەهمەن شێخ قادر وای وت.

روونیشیكردەوە، لەگەڵ ئەو گرانبوونەدا، هەردوو جۆری بەنزینی 690 دیناری بۆ تەكسی و پاسەكان و 800 دیناری بۆ تایبەتەكان بەردەوامە و بەنزیخانەكانیش قەرەباڵغ نییە، هاوڵاتی دەتوانێت لە هەموو جۆرەكانی سوودمەندبێت.

سەبارەت بەوەی نرخی نەوت لە بۆرسەی جیهانیدا دابەزیوە، بەڵام نەبووە هۆی دابەزینی نرخی بەنزین لە هەرێم وتەبێژی بەنزیخانەكان ئاماژەی بەوەدا، بۆرسەی جیهانیی كاریگەری لەسەر نرخ هەیە، بەڵام ئەمجارە هۆكاری دیكە رێگربوو، ئەوانیش بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار و كەمی بەنزینی بازرگانی.

بابەتی پێشتر

لیستەر سیتی 0-3 نیوکاسڵ

بابەتی دواتر

(ڤیدیۆ) لیڤەرپوڵ بردنەوەی بەرامبەر ئەستۆن ڤێلا تۆمارکرد

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پزیشکەکە دەدەنە دادگا..تەندروستیی سلێمانی لەبارەی فرۆشتنی نەخۆشخانەی فێرکارییەوە هاتەدەنگ

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی سلێمانی لەبارەی دەنگۆی پزیشکێک کە لە میدیاکان باسی لەوە کردووە نەخۆشخانەی فێرکاری لەلایەن بەڕێوەبەرایەتییەکەوە پشتگوێخراوە…
Total
0
Share