(ڤیدیۆ) لیڤەرپوڵ بردنەوەی بەرامبەر ئەستۆن ڤێلا تۆمارکرد

یانه‌ی لیڤەرپوڵ یاریی هەفتەی (17)ی خولی نایابی ئینگلیزی به‌رامبه‌ر ئەستۆن ڤێلا ئه‌نجامدا و بردنه‌وه‌ی تۆمار کرد.

ئەمشه‌و دووشەممە، لە چێوەی یارییەکانی هەفتەی (17) خولی نایابی ئینگلتەرا “پریمه‌رلیگ”، یانەی لیڤەرپوڵ له‌ “ڤێلا پارک” بووه‌ میوانی یانه‌ی ئەستۆن ڤێلا، یارییەکە بە ئه‌نجامی سێ گۆڵ به‌رامبه‌ر بە گۆڵێک له ‌به‌رژه‌وه‌ندیی ئه‌ستێره‌کانی یۆرگن کلۆپ کۆتاییهات.

گۆڵه‌کانی “ڕێدز” له‌ خوله‌که‌کانی پێنج، 37، 81 له‌لایه‌ن محەممەد سەڵاح، ڤێرجیل ڤان دایک، ستیفان باچیتیچەوە‌ تۆمارکران، گۆڵەکەی “ڤێلانس” لە خولەکی 59 لەلایەن ئولی واتکنزەوە تۆمارکرا.

بەپێی ئەنجامە تۆمارکراوەکە، لیڤەرپوڵ به‌ کۆکردنه‌وه‌ی 25 خاڵ و به ‌شێوه‌یه‌کی کاتی چووە ‌پله‌ی شەشەمی ڕیزبه‌ندیی یانه‌کانی پریمه‌رلیگ.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) یوڤانتۆس ڕیمۆنتادای مێژوویی به‌رامبه‌ر ڕۆما تۆمارکرد

ئه‌مشه‌و یه‌کشه‌ممه‌، یارییه‌کانی هه‌فته‌ی 21ی خولی پله‌ یه‌کی ئیتاڵیا ئه‌نجامدران، یانه‌ی یوڤانتۆس سه‌رکه‌وتنێکی گه‌وره‌ی به‌رامبه‌ر ڕۆما تۆمارکرد. یانه‌ی…
Total
0
Share