بارانبارین دەستپێدەكاتەوە و بەفر دەبارێت

کەشناسی پێشبینیی بارانبارین دەكات و دەڵێت، بەفریش دەبارێت.

بەپێی راپۆرتى بەشی پێشبینى لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانی، سبەینێ سێشەممە هەرێمى کوردستان دەکەوێتەژێر کاریگەریى رەوشێکى ناسەقامگیرى کەشوهەواوە و بۆ ماوەى سێ رۆژ بەردەوامدەبێت.

كەشناسی ئاشكرایكردووە، “لە بەرەبەیانى رۆژى سێشەممەوە کاریگەریى نزمە پاڵەپەستۆى دەریاى ناوەڕاست روو لە ناوچەکەمان دەکات، بارانبارین بە شێوەى نمەباران لە ناوچەى جیاجیا دەستپێدەکات، لەگەڵ بارانباریندا بارستە هەوایەکى ساردیش روو لە ناوچەکە دەکات”.

بەشی پێشبینى لە کەشناسی راشیگەیاند، “ئاستى باران مامناوەند دەبێت و لەگەڵ بارانباریندا، لە سەر لوتکەی شاخە بەرزەکان بەفریش دەبارێت”.

لەبارەی وادەی كۆتاییهاتنی شەپۆلەكەوە، راپۆرتەكەی كەشناسی ئاماژەی بۆ ئەوە كردووە، کاریگەریى ئەم شەپۆلە لەسەر ناوچەکە بە شێوەى نمەباران و بارانى مامناوەند دەبێت و کاریگەریى ئەم شەپۆلە رۆژى پێنجشەممە کۆتاییدێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بافڵ جەلال تاڵەبانی: بە ناوی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانەوە قووڵترین سەرەخۆشیی خۆمان ئاڕاستەی گەلی ئێران دەکەین

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بەبۆنەی کوژرانی عەلی خامنەیی پەیامێکی بڵاوکردەوە. بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی…
زیاتر ببینە

هەڤاڵ ئەبوبەکر: کردنەوەی لقی هەر بانکێک بە یاساکانی نێوان هەردوو حکومەتی هەرێم و عێراقەوە پەیوەستە

پارێزگاری سلێمانی رایگەیاند، “کردنەوەی لقی هەر بانکێک بە یاساکانی نێوان هەردوو حکومەتی هەرێم و عێراقەوە پەیوەستە”. هەڤاڵ ئەبوبەکر،…
Total
0
Share