هاتوچۆی هەولێر مەرجەکانی لێخوڕینی ماتۆڕسکیل ئاشکرادەکات

هاتوچۆی هەولێر ڕایدەگەیەنێت، هەر ماتۆڕسوارێک سێ مەرجی تێدابێت، دەستبەسەر ماتۆڕسکیلەکەیدا ناگرن.

فازل حاجی وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی هەولێر لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، “هەر ماتۆڕسوارێک خاوەنی مۆڵەتی شۆفێری بێت، پێداویستییەکانی سەلامەتی وەک(کڵاو و جلوبەرگی تایبەت) بپۆشێت و ماتۆڕەکەی تۆمارکراو بێت، دەستبەسەر ماتۆڕسکیلەکەیدا ناگیرێت.

وتیشی، “لەکۆی 397 ڕووداوی هاتوچۆ کە لە شەش مانگی یەکەمی ئەمساڵ ڕوویانداوە، 66  ڕووداویان بەهۆی ماتۆڕسکیلەوە بووە، هەر ڕووداوێکیش ماتۆڕسکیلی تێدابووبێت، یان مردوو یان برینداری تێدابووە”.

باسیلەوەشکرد، “بەپێی یاسای ژمارە 86ی ساڵی 2004دا، ڕێگە بە هاوڵاتییانی بیانی نادرێت ماتۆڕسکیل لێبخوڕن”.

وتەبێژی هاتوچۆی هەولێر هەر لەو کۆنگرە ڕۆژنامەوانیەدا ئاماژەی بەوەکرد، “لە کۆی ئەو ماتۆڕسکیلانەی دەستگیرکراون مەنەفێستیان نیە، ئەوەی پێیان بووە ساختەبووە، دڵنیاتاندەکەمەوە، هەر ماتۆڕسکیلێک بە فەرمی لە ڕێگەی دەروازە سنوورییەکانەوە داخڵ بوبێت، دەستی بەسەردانەگیراوە”.

بابەتی پێشتر

دەرماڵەی خوێندکارانی زانکۆی سلێمانی دابەشدەکرێت

بابەتی دواتر

پادشای نوێی بەریتانیا 100 كەس لە كارەكانیان دەردەكات

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

حکومەتی هەرێم هۆشداری دەدات

حکومەتی هەرێم لەبارەی بارینی بارانی بەخوڕ و دروستبوونی لافاوەوە هۆشداری بە هاوڵاتییان دەدات. فەرمانگەی میدیاو زانیاریی حکومەتی هەرێم…
Total
0
Share