کوڕەکەی ناتانیاهۆ بە ئاڵای کوردستان وەڵامی ئەردۆغان دەداتەوە

یایر ناتانیاهۆ، کوڕی سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل، لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی تویتەر، جارێکی دیکە ئاڵای کوردستانی پۆستکرد و لە پۆستەکەشدا، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیای تاگکردووە.

یایر ناتانیاهۆ، بەبێ هیچ نوسینێک، تەنها ئاڵایەکی جوڵاوی کوردستانی داناوە و ئەردۆغانی تاگکردووە، کە ئەگەری هەیە وەک کاردانەوەیەک بێت دژی قسەکانی ئەمدواییەی ئەردۆغان لەبارەی ئاڵۆزییەكانی فەڵەستینەوە.

ئەوە جاری یەکەم نییە یایر ئاڵای کوردستان لە تویتەرەکەی پۆستدەکات، پێشتریش و لە هاوینی ساڵی ڕابردوو، وێنەیەکی ئاڵای کوردستانی بڵاوکردەوە و داوای لە کۆمپانیای تویتەر کردبوو ئاڵای کوردستان وەک ئیمۆجی زیادبکات.

پۆستکردنی ئاڵای کوردستان لەلایەن کوڕی سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیلەوە، ڕەنگە هێندەی کاردانەوە بێت بەرامبەر قسەکانی ئەردۆغان، كە لەدوایین وتاریدا ئیسرائیلی بە دەوڵەتی “تیرۆر” وەسفكرد، هێندە بابەتەکە پشتگیریی کورد نەبێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی تەندروستی: لەمەودوا لەکاتی پەیوەندیکردن بە 122 شوێنی هاوڵاتییان دیاریدەکرێت

وەزارەتی تەندروستیی حکومەتی هەرێم رایگەیاند، لەمەودوا، لە کاتی پەیوەندیکردن بە 122، سیستمەکە شوێنی هاوڵاتییان دیاریدەکات و نزیکترین ئەمبوڵانس…
Total
0
Share