ئەفسەرێکی “ساختە” دەستگیرکرا

تۆمەتبارێك لە کەرکوک دەستگیرکرا كە خۆی وەك ئەفسەر بە هاوڵاتییان ناساندووە و سەرانەی لێوەرگرتوون.

وەزارەتی بەرگریی عێراق لە راگەیەندراوێکدا ئاشكرایكرد، هێزەكانی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی هەواڵگری و ئاسایشی وەزارەتی بەرگری، لە پارێزگای کەرکوک کەسێکیان دەستگیرکردووە کە بە شێوەی ساختە خۆی بە ئەفسەر ناساندووە.

بەپێی راگەیەندراوەكە، ئەو كەسە خۆی وەك ئەفسەر بە پلەی موقەدەم لە سەرۆکایەتیی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق ناساندووە و سەرانەی لە هاوڵاتییان وەرگرتووە.

وەزارەتی بەرگریی عێراق دەڵێت، تۆمەتبارەكە لە ناو شاری كەركوك دەستگیركراوە و رێكاری یاسایی بەرامبەر گیراوەتەبەر و رادەستی دەسەڵاتی دادوەری كراوە.

بابەتی پێشتر

تەقینەوەیەك لە ئێران روویدا

بابەتی دواتر

تەندروستیی دەربەندیخان هاوڵاتییان ئاگاداردەكاتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بومەلەرزەیەک خانەقینی هەژاند

بەیانی ئەمڕۆ بومەلەرزەیەک قەزای خانەقینی هەژاند و هیچ زیانێکی بەدواوە نەبوو. بەپێی زانیارییەکان، بەیانی ئەمڕۆ بومەلەرزەیەک بە گوڕی…
Total
0
Share