یونامی دەربارەی هێرشەكە داوای یەكهەڵوێستی دەكات

یونامی ئیدانەی هێرشەكەی سەر هەولێر دەكات و داوادەكات عێراقییەكان بە یەكهەڵوێست ڕووبەڕووی هەر كارێك ببنەوە.

نێردەی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ عێراق (یونامی) پەیامێكی بڵاوكردەوە و ڕایگەیاند، به‌ توندى ئيدانه‌ى هێرشه‌ مووشه‌كييه‌ قێزه‌ونه‌كه‌ى هه‌ولێر ده‌كات.

دەشڵێت، “عيراقييه‌كان داوايانلێكراوه‌ به‌ يه‌ك هه‌ڵوێست ڕووبه‌ڕووى هه‌ر كارێك ببنه‌وه‌ كه‌ ببێته‌ مايه‌ى پێشێلكردنى سه‌روه‌رى و یەكێتیی خاكى عێراق يان مه‌به‌ست لێى تێكدانى سه‌قامگيرى و يه‌كڕيزى بێت”.

بەرەبەیانی ئەمڕۆ هێرشێكی مووشەكی بۆسەر هەولێر ئەنجامدرا، دوای هێرشەكە دژەتیرۆری کوردستان لە پەڕەی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی فەیسبووك بڵاویكردەوە، “لەڕێگەی 12 مووشەکی بالیستی” گەڕەکێکی شاری ھەولێر بە ئاراستەی کونسوڵخانەی ئەمریکا لە هەولێر كراوەتە ئامانج، جگە لە زیانی ماددی هیچ زیانێکی گیانی نەبووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لە ڕووداێكی هاتوچۆدا كەسێك گیانیلەدەستدا و پێنج كەسی دیكە برینداربوون

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی كۆیە بڵاویكردووەتەوە، لە ڕووداوێكی هاتوچۆدا كەسێك گیانیلەدەستدا و پێنج كەسی دیكە برینداربوون. بەپێی ڕاگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی…
زیاتر ببینە

مه‌كته‌بی سیاسی: ته‌نها لێدوانه‌كانى وته‌بێژ گوزارشت له‌ سیاسه‌تی دروستى یه‌كێتى ده‌كات

مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان ڕایده‌گه‌یه‌نێت، هەر پرسێکی ناوخۆیی و نیشتمانیی کە پەیوەندی بە سیاسەت و ئاڕاستەی فه‌رمى…
Total
0
Share