قوباد تاڵەبانی: سوود لە ئەزموونی ئەڵمانیا وەردەگرین بۆ چاکسازیی

قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان لەگەڵ کونسوڵی گشتیی ‏ئەڵمانیا کۆبووەوە، قۆناغەکانی چاکسازییان لە هەرێم تاوتوێکرد و جەختیان لە پێکهێنانی ‏حکومەتێکی خزمەتگوزار لە عێراق کردەوە.‏

لە ڕاگەیەندراوی کۆبوونەوەکەدا هاتووە، قوباد تاڵەبانی و سڤین موسلەر تاوتوێی ‏بەهێزکردنی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و ئەڵمانیا و قۆناغەکانی چاکسازییان ‏لە هەرێمی کوردستان کرد، قوباد تاڵەبانی ڕایگەیاند، “بۆ ئەو مەبەستە سوود لە‌ ئە‌زموون ‏و ھە‌ماھە‌نگییە‌كانی ئە‌ڵمانیا دە‌بینین”.‏

لەبارەی پێکهێنانی حکومەتی عێراقەوە هەردوولا جەختیانکردەوە لەسەر پێویستیی ‏پەلەکردن لە پێکهێنانی حکومەتێکی خزمەتگوزار بۆ عێراق.‏

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بافڵ جەلال تاڵەبانی: خوێنی شەهیدانمان لەیادنەكردووە و لەگەڵ هەر ناوهێنانێكییاندا دەست لەسەر دڵ دادەنێین

بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان رایگەیاند، ئێمە خوێنی شەهیدانمان لەیادنەكردووە و لەگەڵ هەر ناوهێنانێكیاندا دەست لەسەر…
Total
0
Share