تەقینەوەیەك لە ئێران روویدا

تەقینەوەیەك لە ئێران روویدا و حەوت قوربانیی لێكەوتەوە.

حكومەتی ئێران رایگەیاند، تەقینەوەیەك لە كانێكی پارێزگای سمنان لە باكووری وڵاتەكە روویداوە و دوو كەس گیانیان لەدەستداوە و پێنج كەسی تر برینداربوون.

بەپێی وتەی محەمەد عەلی موتەهەری سەرۆكی كارگێڕیی فریاكەوتنی پزیشكی لە زانكۆی زانستە پزیشكییەكانی سمنان، تەقینەوەكە لە كانی دامغان كە تایبەتە بە فلۆر روویداوە.

موتەهەری بە میدیای فەرمیی ئێرانی راگەیاندووە، تا ئێستا هۆكاری تەقینەوەكە ئاشكرانییە و لەبارەی قوربانییەكانەوە ئاشكرایكردووە، دوو كەس گیانیان لەدەستداوە و پێنج كەسی تر برینداربوون.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لەبارەی نوێترین پێشهاتەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستەوە سەرۆکی ئەمریکا و جێگرەکەی ئاگادارکرانەوە

تیمی ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریکا لە بارەی نوێترین پێشهات و گۆڕانکارییەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستەوە جۆ بایدن، سەرۆک ئەمریکا و کاملا…
Total
0
Share