بافڵ جەلال تاڵەبانی: رێگەنادەین تاوانکاران مەترسی بۆ ژیانی خەڵک دروستبکەن

سەرۆكی یەكێتی رایدەگەیەنێت، جەخت لە سەروەریی یاسا دەکەینەوە و رێگەنادەین تاوانکاران مەترسی بۆ ژیانی خەڵک دروستبکەن.

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە پەیامێكدا رایگەیاند، مفەوەز رزگار ئەحمەد، شەهیدی چەسپاندنی یاسا و دادپەروەرییە و نموونەی باڵای دڵسۆزیی و خۆنەویستییە لەپێناو رووبەڕووبوونەوەی تاوانکاریدا.

بافڵ جەلال تاڵەبانی وێرای دەربڕینی پرسە و هاوخەمیی قووڵ بۆ کەسوکارەكەی و هیوای چاكبوونەوە بۆ هاوڕێ بریندارەكانی دەشڵێت، “رزگار شەهید ئەحمەد خەلیفە حەسەن زەنگەنە، کارمەندێکی دڵسۆز و سەرڕاست بوو، بنەماڵەکەشی نموونەی باڵای قوربانیدان و تێکۆشانن لەپێناو کوردستان”.

سەرۆكی یەكێتی سوپاس و دەستخۆشی ئاراستەی هێزە ئەمنییەکانی سلێمانی دەكات کە لە ماوەیەکی کەمدا تۆمەتبارانیان دەستگیرکرد و دەشڵێت، “جەخت لە سەروەریی یاسا دەکەینەوە و رێگەنادەین تاوانکاران مەترسی بۆ ژیانی خەڵک دروستبکەن و ئارامیی شارە خۆشەویستەکەمان بشێوێنن”.

شەوی رابردوو بە فەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوە، هێزەکانی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی سلێمانی لە شەقامی پیرەمێرد هەوڵی دەستگیرکردنی چەند داواکراوێکیاندا، بەڵام داواكراوەكان رووبەڕووی هێزەكەی پۆلیس بوونەوە و بەهۆی تەقەكردنیانەوە مفەوەز رزگار ئەحمەد گیانیلەدەستدا و دوو پۆلیسی دیكەش برینداربوون.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سلێمانی.. لەهەر 24 كاتژمێرێكدا 127 نەشتەرگەری لە نەخۆشخانە حكومییەكاندا ئەنجامدراوە

تەندروستیی سلێمانی رایدەگەیەنێت، لەهەر 24 کاتژمێرێکدا لە نەخۆشخانە حکومییەکانی ناو شاری سلێمانی 127 نەشتەرگەری بۆ هاوڵاتییان ئەنجامدراوە. بەپێی…
Total
0
Share