ناوەڕۆکی کۆبوونەوەی ئەنجومەنی باڵای ئابوریی هەرێم

ئەمڕۆ 8ی تشرینی یەکەم بە ئامادەبوونی سەرۆکی حکومەت و جێگرەکەی کۆبونەوەی ئەنجومەنی باڵای ئابوریی هەرێم بەڕێوەچوو و تێیدا حکومەت جەختدەکاتەوە لە بونیادنانی ئابورییەکی بەهێز بۆ هەرێمی کوردستان.

لە کۆبونەوەکەدا کە مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێم و قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەت ئامادەبوون ئەوە تاووتوێ کراوە کە هەرێمی کوردستان دەرفەتی ئەوەی هەیە ببێتە سەنتەرێکی بازرگانی گرنگ لە عێراق و ناوچەکەدا لە پێناو ڕاکێشانی وەبەرهێنانی بیانی بۆ ئەنجامدانی پڕۆژەی ستراتیجی.

لە کۆبوونەوەکەدا لایەنە پەیوەندیدارەکان، ڕاسپێردران چارەسەریی کێشەی کوالێتی بەنزین وسووتەمەنی ھاوردەکراو لە دەرەوەی ھەرێمی کوردستان بکەن.

بەپێی ڕاگەیەنراوی کۆبونەوەکە جەختکراوەتەوە لە وەرگرتنی باج لەسەر قازانجی کۆمپانیاکانی ھاوردەکردنی سووتەمەنی بە مەرجێک ئەم ڕێکارانە کاریگەری نەبێ لەسەر زیادکردنی نرخی سووتەمەنی بۆ ھاوڵاتیانی بەکاربەر.

حکومەتی هەرێم کۆمەڵێک پێشنیاری بۆ چارەسەرکردنی هەندێک کێشە قبوڵکردووە لەوانە، ” گرنگیی یەکخستن و نوێکردنەوەی پێوەر و ستانداردە تەکنیکی و تەندروستی و سەلامەتیی و ژینگەیی پێوانەی کوالیتی سووتەمەنیەکان، لەسەر تاسەری ھەرێم”.

ئاماژە بەوەشدراوە، ” لایەنە پەیوەندیدارەکان کاربکەن بۆ دابینکردنی ئامێری پشکنین و پێداویستیەکانی و ڕاسپاردنی وەزارەتی ناوخۆ و ئاسایشی بازرگانی و تیمەکانی چاودێریی بازرگانی ، بۆ بەدواداچوونی بابەتی کوالیتی سووتەمەنی ھاوردەکراو ، لە دەروازە سنوورییەکان و لە ناو عەمبارەکانی گلدانەوەی سووتەمەنی و بەنزینخانەکان و ڕێگرتن لەو کەسانەی، کە ماددەی کیمیایی نەگونجاو بەکاردەھێنن بۆ بەرزکردنەوەی کوالیتی بەنزین”.

بابەتی پێشتر

یەکێتیی ئەوروپا ڤاکسینی کۆرۆنا دەکڕێت

بابەتی دواتر

سەرۆكوەزیرانی ئیتاڵیا: دەبێت توركیا گرژییەكانی دەریای ناوەڕاست ڕابگرێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share