سەرۆك وەزیران بڕیاریدا زەوی دابەشبكرێت

دابەشكردنی زەوی بەسەر كارمەندانی هێزە ئەمنییەكاندا دەخرێتە بواری جێبەجێكردنەوە و سەرۆك وەزیران فەرمانیكرد شارێكی نیشتەجێبوونیان بۆ دروستبكرێت.

ئەمڕۆ یەكشەممە محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق، فەرمانیكرد زەویی نیشتەجێبوون بەسەر كارمەندانی هێزە ئەمنییەكانی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەكانی بەسڕەدا دابەشبكرێت.

بەپێی راگەیەندراوی نووسینگەی میدیایی سەرۆك وەزیران، محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیران و فەرماندەی گشتیی هێزە چەكدارەكان، فەرمانیكردووە ئەو زەوییانەی بۆ كارمەندانی هێزە ئەمنییەكانی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەكانی بەسڕە تەرخانكراون، بكرێن بە شارێكی نیشتەجێبوون و زەوییەكان بەسەر كارمەندانی هێزە ئەمنی و سەربازییەكاندا دابەشبكرێن.

بابەتی پێشتر

ئەتلەتیکۆ بۆ ئارسیناڵ و یونایتد: بە خواستن-یش ڕازین

بابەتی دواتر

هەڤاڵ ئەبوبەكر: دەستخۆشی لە هەنگاوەكانی بافڵ جەلال تاڵەبانی دەكەین

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share