ئەمریکا و گروپە چەکدارە شیعەکان لە ڕێگەی پارەدان بە خەڵک زانیاری کۆدەکەنەوە

دوای ئەوەی پێنج  ڕۆژ پێش ئێستا ئەمریکا لە عێراق ڕایگەیاند، بڕی سێ ملیۆن دۆلار دەدەنە هەر کەسێک زانیاری لەبارەی هێرشی گروپە چەکدارییەکانەوە ئاشکرابکات، لە بەرامبەردا گروپە شیعەکانیش بڕی 500 ملیۆن دیناریان بۆ ئاشکراکردنی “سیخوڕەکانی ئەمریکا و مۆساد داناوە”.

گروپی چەکداری شیعە (فصائل المقاومة العراقیة) ئاشكرایکرد، “بڕی 250 تا 500 ملیۆن دیناری عێراقییان داناوە بۆهەر کەسێک زانیاری لەبارەی “سیخوڕەکانی ئەمریکا و دەزگای هەواڵگیری ئیسرائیل مۆسادەوە ئاشکرا بکات”.

لە ڕاگەیەندراوی گروپە چەکدارییەکەدا هاتووە، “بۆ هەموو عێراقییەکان و بەرپرس و چەکدار و ئەندامی هێزەئەمنییەکان، هەرکەس زانیاری لەبارەی سیخوڕەکانی ئەمریکا و ئیسرائیلەوە ئاشکرابکات، پاداشتی دارایی دەکرێت”.

ئەمریکا خۆی زیادتر لەجاران بۆ هێرشی درۆنە بۆمبڕێژکراوەکان و هێرشە موشەکییەکان ئامادە دەکات، لەبەرامبەردا گروپە شیعەکان دەیانەوێت بە ئامادەکردنی ئەو بڕە پارەیە کاریگەری هەنگاوەکەی ئەمریکا بێ کاریگەر بکەن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

راوێژکارێکی سودانی: لە چەند رۆژی داهاتوودا رێککەوتنی ئاوی نێوان عێراق-تورکیا دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە

راوێژکارێکی سودانی رایدەگەیەنێت، رێکخستنەوەی سەرچاوە ئاوییەکانی نێوان عێراق و تورکیا نزیکە و لە چەند رۆژی داهاتوو دەچێتە بواری…
Total
0
Share