خۆڵبارین گەشتە ئاسمانییەكانی فڕۆكەخانەی بەغدادی ڕاگرت

شەپۆلێکی دیكەی خۆڵبارین بەغدادی پایتەختی گرتەوە و بەهۆی کەمبوونەوەی مەودای بینین گەشتەکانی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی بەغدادیش ڕاگیران.

دەسەڵاتی فڕۆكەوانەی عێراق بڵاویكردەوە، بەهۆی چڕی ئەو شەپۆلە خۆڵبارینەی كە ڕووی لە بەغدادی پایتەخت كردووە، گەشتە ئاسمانییەكانی فڕۆكەخانەی پارێزگاكە ڕاگیراون.

جەختیشی كردووەتەوە، ھەر کاتێک ئاستی بینین ئاسایی بێێتەوە گەشتەکان دەستپێدەکەنەوە.

لە ئێوارەی ڕابردووەوە شەپۆلێكی خۆڵبارین پارێزگاكەی گرتووەتەوە و ئاستی بینین بۆ500 مەتر کەمبووەتەوە.

لە مانگی نیسانی رابردووەوە، چەندین شەپۆلی خۆڵبارین ناوچە جیاوازەکانی عێراقی گرتۆتەوە و لێپرسراوانی کەشناسیش ھۆکارەکەی بۆ کەمی بارانبارین و بە بیابانبوون و گۆڕانکارییەکانی کەشوھەوا دەگەڕێننەوە.

بابەتی پێشتر

بایرن بە داواكارییەكانی لیڤەرپوڵ ڕازیبوو

بابەتی دواتر

بارزانی بە تویتێكی كورت هەڵوێستی بەرامبەر هەنگاوەكەی سەدر ڕاگەیاند

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەرکردەیەک لە چوارچێوەی هەماهەنگی: هیچ بەرەوپێشچوونێک بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران رووینەداوە

سەرکردەیەکی چوارچێوەی هەماهەنگی رایگەیاند، گفتوگۆکان بۆ یەکلاکردنەوەی کاندیدی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران چەقیانبەستووە و هیچ بەرەوپێشچوونێک رووینەداوە. عەلی زوبەیدی…
Total
0
Share