پەرلەمانتارێك ئەمریكا بە هۆكاری باشنەبوونی كارەبای عێراق تۆمەتباردەكات

سوهەیلە سوڵتانی ئەندامی لیژنەی نەوت و وزەی ئەنجومەنی نوێنەران دەڵێت، هۆكارەكانی پشت خراپیی دۆخی كارەبای عێراق و باشنەبوونی ئەو كەرتە گەندەڵی و ڕێگرییەكانی ئەمریكان.

بەپێی وتەی سوڵتانی، یەكێك لە هۆكارە سەرەكییەكانی كەمیی كارەبا ئەمریكایە كە نایەوێت عێراق ببوژێتەوە و گەشەبكات و ڕێگەنادات كۆمپانیا گەورەكانی جیهان بێنە عێراق و كەرتی كارەبا چاكبكەن.

هۆكارێكی تر وەك پەرلەمانتارەكە ڕایگەیاند، “گەندەڵیی حكومەتە یەك لە دوای یەكەكانی عێراقە كە لە ماوەی 17 ساڵی ڕابردوودا وەزیرە گەندەڵەكان ملیاران دۆلاریان خەرجكردووە و ئەو پارەیە بەشی دروستكردنی دەیان وێستگەی كارەبای دەكرد، كەچی كەرتی كارەبا باشنەكراوە و پارەكان چوونەتە گیرفانی گەندەڵكارانەوە”.

ئەندامەكەی لیژنەی نەوت و وزەی ئەنجومەنی نوێنەران دەڵێت، كۆمپانیای سیمنزی ئەڵمانی لە ماوەی سێ ساڵدا كەرتی كارەبای میسری چاككرد و ئێستا ئەو وڵاتە كە ژمارەی دانیشتووانەكەی 100 ملیۆن كەسن گرفتی كەمیی كارەبای نەماوە، كەچی عێراق بە 40 ملیۆن دانیشتووان و وزەیەكی زۆری نەوتەوە هاوڵاتییەكانی بەدەست قەیرانی كارەباوە دەناڵێنن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

عێراق.. دوو بۆمبی چێندراو بە دوو كاروانی ئۆتۆمبێلەكانی هاوپەیمانان تەقیوەتەوە

شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنیی عێراق ئاشكرایكردووە، بۆمبی چێندراو بە دوو كاروانیی ئۆتۆمبێلەكانی هاوپەیمانان تەقیوەتەوە، بەبێ ئەوەی لایەنی بەرپرسیار ئاشكرا…
Total
0
Share