سبەی لە چەند پارێزگایەک کرایە پشووی فەرمی

بەبۆنەی تێپەڕبوونی سێ ساڵ بەسەر کوژرانی قاسم سولەیمانی فەرماندەی فەیلەقی قودسی سوپای پاسداران و ئەبو مەهدی موهەندیس جێگری سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی لە هەشت پارێزگای عێراق کرایە پشووی فەرمی.

بەبۆنەی ساڵرۆژی کوژرانی کوژرانی قاسم سولەیمانی فەرماندەی فەیلەقی قودسی سوپای پاسداران و ئەبو مەهدی موهەندیس جێگری سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی لە عێراق، لە لایەن ئیدارەی هەریەکە لە پارێزگاکانی بەغداد، کەرکوک، بەسڕە، دیالە، زیقار، کوت، موسەننا، دیوانییە، بابل سبەی سێشەممە کرایە فەرمی.

بەرەبەیانی رۆژی 3 ی کانوونی دووەمی 2020، کاروانی ئۆتۆمبێلەکانی قاسم سولەیمانی و فەرماندەی فەیلەقی قودسی سوپای پاسداران و ئەبو مەهدی موهەندیس جێگری سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی لە لایەن فڕۆکەی بێفڕۆکەوانەوە لە نزیک دەروازەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغداد کرانە ئامانج و کوژران.

کوژرانی ئەو دوو بەرپرسە ئێرانی و عێراقییە، کاردانەوەی زۆری ناوخۆیی و هەرێمی و نێودەوڵەتی لێکەوتەوە.

لە ماوەی دوو ساڵی رابردوودا و لە هەمان ساڵرۆژدا لە بەشێک لە پارێزگاکانی عێراق کراوەتە پشووی فەرمی.

 

 

بابەتی پێشتر

عومرەکارێکی کورد دوای ئەنجامدانی نەشتەرگەریی بۆی لە سعودییە کۆچی دواییکرد

بابەتی دواتر

كچێك جێگەی دایكە كۆچكردووەكەی دەگرێتەوە و دەبێتە پەرلەمانتار

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

كوڕێك بە هەڵە باوكی خۆی كوشت

پۆلیس تۆمەتبارێكی دەستگیركرد و دەڵێت، “بە هەڵە باوكی خۆی كوشتووە”. دوای ئەوەی لەگەڵ چەند كەسێكدا شەڕ و توندوتیژی…
Total
0
Share