ئەتلەتیکۆ بۆ ئارسیناڵ و یونایتد: بە خواستن-یش ڕازین

گواستنەوەی جواو فیلێکسی پۆرتوگالی بۆ یەکێک لە یانەکانی ئارسیناڵ و مانچستەر یونایتد ئاڵۆز بووە، بەو هۆیەوە ئیدارەی ئەتلەتیکۆ مەدرید ئامادەیی نیشانداوە بە شێوازی خواستن گرێبەستەکە واژۆ بکات.

یانەی ئەتلەتیکۆ مەدرید لەسەر ڕاسپاردەی دیێگۆ سیمیۆنی دەرگای بە ڕووی جواو فیلێکسی پۆرتوگالی-دا کردووەتەوە، بەو مەرجەی یانەی داواکار بڕی (100) ملیۆن یورۆ پێشکەشبکات.

نزیکترین یانەکان لە فیلێکسەوە، مانچستەر یونایتد و ئارسیناڵن، بەڵام بەهۆی نەبوونی داهاتی پێویستەوە ئامادە نەبوون ئەو بڕە زۆرە پێشکەش بکەن، ئەوەش دەرگای بە ڕووی چارەسەرێکی دیکەدا کردووەتەوە.

ڕۆژنامەی “ئەی ئێس” نووسیویەتی، بەڕێوەبەرانی ئەتلەتی ئامادەن بە خواستن تاوەکو کۆتایی وەرز، بەبڕی نۆ ملیۆن یورۆ گرێبەستی یاریزانەکە واژۆبکەن، بەو مەرجەی یانەی کڕیار ئامادەبێت لە کۆتایی وەرزدا گرێبەستەکەی بگۆڕێت بۆ هەمیشەیی.

بابەتی پێشتر

ئینێستا: مێسی پێویستی بە مۆندیال نییە و لەگەڵ چاڤی یەکناگرینەوە

بابەتی دواتر

سەرۆك وەزیران بڕیاریدا زەوی دابەشبكرێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share