لیژنەی نەوت و گازی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق باس لەوەدەکات هیچ هۆکارێکی لۆژیکی نییە بۆ پەکخستنی وەبەرهێنانی غاز لە عێراقدا.
ئەندامێکی لیژنە پەرلەمانییەکە دەڵێت، “هیچ هۆکارێکی لۆژیکی نییە بۆ پەکخستنی وەبەرهێنانی غاز لە عێراقدا، بەرنامەی حکومەتی ئێستای عێراق دۆسیەی وەبەرهێنانی غاز لەنێو ئەولەویەتەکانیدا داناوە”.
وتیشی، “چاوەڕێی ئەوە دەکەین کە بە شێوەیەک ڕەوانەی کۆمپانیا زەبەلاحە نێودەوڵەتییەکان بکرێت کە بەرژەوەندی و سوودی عێراق گەرەنتی بکات، لەم سامانە، کە بە شێوەیەکی ناڕەوا و ترسناک بەفیڕۆ دەدرێت”.
ئاماژەی بەشوەدا، “وڵاتانی دیکە سوودمەند دەبن لەوەبەرنەهێنانی غازی عێراقی، بە لەبەرچاوگرتنی ئەوەی کە غاز بە عێراق دەفرۆشن، ئەمە جگە لە بوونی ئەجێندای ناوخۆیی کە لەلایەن هەندێک وەزیرەوە پەسەندکراوە کە پۆستی وەزارییان وەرگرتووە”.