عێراق بەڵێنداوە کە پارەی غاز و کارەبا بداتە ئێران

لە ماوەی ڕابردوو کێشەی نە بژاردنی پارەی غازی سروشتی و کارەبا کە عێراق لە ئێرانی کڕیووە چەندین دانیشتنی لەبارەوە کراوە و لە تازەترین دانیشتنی نێوان ئەو دوو وڵاتەدا عێراق بەڵێنداوە پارەکە خەرجبکات.

ئەمڕۆ محەمەد شەریعەتمەداری، وەزیری هەماهەنگی و کاری ئێران لەگەڵ عەلی عەبدولئەمیر عەلاوی، وەزیری دارایی عێراق کۆبووەتەوە و تێیدا گفتوگۆکراوە لەسەر خەرجکردنی ئەو پارەیەی کە عێراق قەرزاری ئێرانە.

لە کۆبوونەوەی وەزیری هەماهەنگی و کاری ئێران و وەزیری دارایی عێراق تەکید کراوەتەوە لەسەر جێبەجێکردنی ڕێککەوتننامەی نێوان عێراق و ئێران بۆ پرسی هەماهەنگی هەردوولا لە بواری دارایی و گومریکی و بازرگانی.

لەماوەی زیاتر لە 10  ساڵی رابردوودا عێراق بۆ دابینکردنی کارەبا غازی سروشتی و خودی کارەبای لە ئێران کڕیووە، بەڵام بەهۆی سزا ئابورییەکانی سەر ئێرانەوە نەتوانراوە بە تەواوی پارەکە خەرجبکرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

فەرمانبەران لە دوامۆڵەتی گەڕاندنەوەی فۆڕمی وەرگرتنی زەوی ئاگاداردەکرێنەوە

تەندروستیی گەرمیان، رایدەگەیەنێت، “سبەی دوامۆڵەتی گەڕاندنەوەی فۆڕمی وەرگتنی زەوییە”. بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی گەرمیان، لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، “ئاگاداری بەڕێوەبەرایەتی،…
Total
0
Share