لە ساڵی 2022 بە بەهای 150 ملیار دینار زیان بەر کێڵگە پەلەوەرییەکان کەوتووە

سەرۆکی کۆمەڵەی کێڵگە پەلەوەرییەکان رایگەیاند، لە ساڵی 2022 دا بە تێکڕا بە بەهای  زیاتر لە 150 ملیار دینار زیانمان بەرکەوتووە.

نازم عەبدوڵا سەرۆکی کۆمەڵەی کێڵگە پەلەوەرییەکان لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، “لە ساڵی 2022  زیانێکی زۆر بەر کێڵگە پەلەوەرییەکان کەوتووە، هەرچەندە ئێمە زۆر لەوە زیاتر زیانمان کردوە بەڵام ئەگەر وەک خەمڵاندنێک بیکەین دا ئەگەر لە هەرێمی کوردستان سێ هەزار هۆڵ مریشک فرۆشرابێت و لە هەر هۆڵێک بە بەهای 50 ملیۆن دینار زیانی بەرکەوتبێت ئەوا بە بەهای 150 ملیار دینار زیانمان بەرکەوتووە”.

ئاماژەی بەوەش کرد، “حکومەتی هەرێمی کوردستان دەبێت غاز و گازمان بۆ دابینبکات، ناکرێت ئێمە ئاسایشی خۆراک رابگرین و حکومەت لە دوورەوە بە دووربین سەیرمان بکات”.

ئاشکراشی کرد، “لە سلێمانی و هەڵەبجە و گەرمیان هەزار و 300 کێڵگەی پەلەوەرییمان هەیە،ساڵانە 200 هەزار تۆن مریشک بەرهەمدەهێنین، لە کاتێکدا پێویستمان بە 60 هەزار تۆنە”.

بابەتی پێشتر

پەرلەمان: هیچ رێگرییەکی لۆژیکی نییە بۆ وەبەرهێنانی غاز لە عێراق

بابەتی دواتر

کەشناسی: زۆرترین رێژەی باران لە دەربەندیخان باریوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەنزین گرانتر بوو

بەپێی ئەو زانیارییانەی لە بەڕێوەبەرایەتیی دابەشكردنی بەرهەمە نەوتییەكانی سلێمانییەوە بە تۆڕی میدیایی ئێستا دراون، ئەمڕۆ یەكشەممە نرخی بەنزین…
Total
0
Share