ئاستی بارانبارین لە پارێزگایەك پێوانەیەكی 100 ساڵ لەمەوبەر دەشكێنێت

سەنتەرێكی سەر بە زانكۆی ئەنبار رایدەگەیەنێت، پارێزگاكە زۆرترین بڕی بارانبارینی لەماوەی 100 ساڵی رابردوودا تیا باریوە.

عەمار حاتم كامل، بەڕێوەبەری سەنتەرەكە رایگەیاند، بەپێی ئامارە بەردەستەكانی بەسی پلاندانان و تۆمارەكان، وێستگەی هایدرۆلۆجیی سەنتەرەكەیان لەناو زانكۆی ئەنبار بارانبارینی بە بڕی 81.8 ملم لەماوەی دوو رۆژی رابردوودا تۆماركردووە، بە جۆرێك بڕەكەی 54.4 ملم بووە بۆ رۆژی هەینی و 27.4 ملم لە رۆژی شەممە.

وتیشی، “پاش پێداچوونەوە بە تۆماركراوەكانی وێستگەی رومادی، زۆرترین بڕی بارانبارینی تۆماركراو لە پارێزگاكە ساڵی 1923دا بووە بە 53.1 ملم”.

بەوەش بڕی ئەو بارانەی لەماوەی دوو رۆژی رابردوودا باریوە زۆرترین بووە لە 100 ساڵی رابردوودا، وەك ئەوەی بەرپرسەكەی زانكۆ ئاماژەی پێدا.

ئەوەشی وت، بارانبارین بۆ ماوەی نزیكەی 13 كاتژمێری تەواو بەردەوام بووە.

بابەتی پێشتر

هەڵمەتی پاككردنەوە و لابردنی زیادەڕەوییەكانی سەرچنار دەستیپێكرد

بابەتی دواتر

پەرلەمان: هیچ رێگرییەکی لۆژیکی نییە بۆ وەبەرهێنانی غاز لە عێراق

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share