بەهای پشكەكانی تێسلا لە بازاڕدا 85 ملیار دۆلار لەدەستدەدات

پشكەكانی تێسلا خراپترین هەفتەی خۆی لەدوای سەرەتاكانی كۆرۆنا لە ئازاری 2020ەوە تۆماركرد و 85 ملیار دۆلار لە بەهای خۆی لە بازاڕەكاندا لەدەستدا بەهۆی گومانی وەبەرهێنەران لەبارەی ئایندەی كۆمپانیاكەی دروستكردنی ئۆتۆمبێلی كارەبایی كە ئیلۆن مەسك-ی ملیاردێر سەرۆكایەتی دەكات.

پشكەكانی تێسلا رۆژی هەینی بە نزمترین ئاستی خۆی لەماوەی زیاتر لە دوو ساڵدا داخرا، ئەمەش بووە هۆی دابەزینی بەهای بازاڕی بۆ كەمتر لە 400 ملیار دۆلار، پشكەكان لەم هەفتەیەدا 18%یان لەدەستداوە، بەپێی رۆژنامەی فایننشاڵ تایمز.

لە چەند مانگی رابردوودا فشار لەسەر پشكەكانی تێسلا زیادیانكرد بەهۆی ئەو فرۆشتنە چڕەی مەسك ئەنجامیدا بۆ بەدەستهێنانی پارە لەپێناو كڕینی تویتەر بە بەهای 44 ملیار دۆلار، سەرەڕای زیادبوونی مەترسییەكان لەبارەی فرۆشی ئۆتۆمبێلەكانی.

بەڵام مەسك لە تویتەرەوە دڵنیاییدا كە هیچ پشكێكی دیكەی تێسلا نافرۆشێت، لانیكەم بۆ ماوەی ساڵێك. وتیشی، كراوەشە بەڕووی سەرلەنوێ كڕینەوەی پشكەكاندا.

پێشتر مەسك بایی نزیكەی 23 ملیار دۆلار لە پشكەكانی كۆمپانیاكەی بۆ كڕینی تویتەر فرۆشت.

هەر ئەو دابەزینەی پشەكان و چەند هۆكارێكی دیكەیە مەسك-ی لە ریزبەندی یەكەمی ملیاردێرەكانی جیهان بۆ دووەمی ریزبەندییەكە هێنایە خوارەوە.

بابەتی پێشتر

یونسێف: 20 ملیۆن منداڵ رووبەڕووی قەیرانی کارەساتبار دەبنەوە

بابەتی دواتر

بەفربارین زیاتر لە 5 هەزار گەشتی ئاسمانی لە ئەمریكا هەڵدەوەشێنێتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share