تاڵیبان بەكارهێنانی دراوی بیانی لە ئەفغانستان قەدەغەكرد

بزوتنەوەی تاڵیبان بەکارهێنانی دراوی بیانی لە ئەفغانستان قەدەغەکرد، پێشبینی دەكرێت بەو هەنگاوە ئابوریی وڵاتە بەرەوخپتر هەنگاوبنێت.

ئاژانسی ڕۆیتەرز بڵاویكردەوە، دوێنێ بزوتنەوەی تاڵیبان بەکارهێنانی دراوی بیانی لە ئەفغانستان قەدەغەکردووە، وتەبێژێکی بزوتنەوەكەش وتوویەتی، “ڕەوشی ئابوری و بەرژەوەندییە نیشتمانییەکان پێویستی بەوەیە سەرجەم ئەفغانیەکان لە سەرجەم بازرگانییەکاندا دراوی ئەفغانی بەکاربهێنن”.

ئاژانسەكە باسی لەوەشكردووە، بەکارهێنانی دۆلاری ئەمریکی لە بازاڕەکانی ئەفغانستاندا زۆر بەربڵاوە، لە ناوچە سنوورییەکانیش بۆ بازرگانیکردن زیاتر دراوی وڵاتانی دراوسێی ئەفغانستان بەکاردەهێنن، لەوانەش پاکستان.

ئەوەش لەكاتێكدایە، دوای نزیكەی دوو مانگ لە كۆنترۆڵكردنی ئەفغانستان، ڕۆژ لە دوای ڕۆژ دۆخی ئابوریی ئەو وڵاتە بەرەو خراپی هەنگاویناوە و لە لێواری هەرەسهێناندایە، ئەمە جگە لە كەرتەكانی دیكەی تەندروستی و پەروەردە و هەروەها ئاڵنگارییە ئەمنییەكان.

بابەتی پێشتر

ئاژانسی وزەی ئەتۆم بۆ ئێران: ئەم دۆخە بەمجۆرە بەردەوام نابێت

بابەتی دواتر

دروستکەرانی بەرهەمە جوانکارییەکان، هەرگیز خۆیان بەکاریناهێنن!

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share