كاردانەوەی هاوڵاتییان و چین و توێژەكان بەرامبەر بڕیارەكانی بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆكی یەكێـتیی نیشتمانیی كوردستان ھەمیشە ئەرێنییە و پێشوازی و دەستخۆشی لە بڕیارەكانی دەكەن.
هەر دوای بڕیارەكەی شەوی رابردووش هاوڵاتییان لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان دەستخۆشی لە سەرۆك بافڵ دەكەن و پشتیوانی خۆیان بۆ بڕیار و هەنگاوەكانی دووپاتدەكەنەوە.
جێی ئاماژە بۆكردنە، بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بڕیاریدا هەموو ئەو شوێنانە لە سلێمانی دابخرێن كە دوورن لە ئاین، ئاكار و رەوشتی بەرزی كۆمەڵگەی كوردییەوە بە تایبەت ئەو گەڕەكانەی لە شوێنێكی گەشتیارییەوە بوونەتە شوێنێكی نامۆ و نەخوازراو بە كۆمەڵگەكەمان.