بافڵ جەلال تاڵەبانی: یەکێتی بەڕێزەوە لە خەباتی بنەماڵەی لالە سەرحەد دەڕوانێت

سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان سەردانی بنەماڵەی لالە سەرحەدی کرد و رایگەیاند، “یەکێتی بەڕێزەوە لە خەباتی ئەو بنەماڵەیە دەڕوانێت”.

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە هاوڕێیەتی شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ و هاوڕێ شێخ دارۆ، ئەندامانی مەکتەبی سیاسی، خانەوادەی کۆچکردوو لالە سەرحەد خەلیفە یونس، کەسایەتیی دیاری ئێلی جاف و ریشسپیی عەشیرەتی رۆغزاییان لە گوندی دسکەرەی شارەزوور بەسەرکردەوە .

لە سەردانەکەدا سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی لە نزیکەوە پرسە و هاوخەمیی گەیاندە کوڕان و خانەوادە تێکۆشەرەکەیان و ئاماژەی بەرۆڵی لالە سەرحەد وەک کەسایەتییەکی دیاری کۆمەڵایەتی و ناسراوی کوردستان کرد کە ھەمیشە دیوەخانەکەی لە خزمەت خەڵک و چاکەی گشتیدا بوو، نەوەکانیشی رۆڵێکی گرنگ و باڵایان گێڕاوە لە شۆڕش و خەباتی گەلەکەماندا.

سەرۆک بافڵ وتیشی، یەکێتی بەڕێزەوە لە خەباتی ئەم بنەماڵە سەربەرزە دەڕوانێت و رۆڵ و قوربانیدانیان بەرزدەنرخێنێت.

May be an image of 4 people

May be an image of 4 people

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هەڵوێستی یاسایی ئومێد بەرۆشكی دوای كشاندنەوەی سكاڵای پەرلەمانتارەكەی پارتی

دوای كشاندنەوەی سكاڵای سەر ئومێد بەرۆشكی لەلایەن پەرلەمانتارەكەی پارتییەوە، پارێزەرەكەی بەرۆشكی هەڵوێستی یاسایی ئەگەری زووتر ئازادكردنی بریكارەكەی بۆ…
Total
0
Share