مەزڵوم عەبدی: ماكرۆن ڕۆڵی گرنگی هەبووە لە پاراستنی بەها مرۆییەكاندا

فەرماندەی گشتیی هێزەكانی هەسەدە ڕایدەگەیەنێت، ئەردۆغان ئاینی ئیسلام بۆ بەرژەوەندییە كەسییەكانی بەكاردەهێنێت و ماكرۆن-یش ڕۆڵی گرنگی هەبووە لە پاراستنی بەها مرۆییەكاندا.

مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هێزەكانی سوریای دیموكرات ئەمڕۆ دووشەممە 26ی تشرینی یەكەم لە تویتێكدا ڕایگەیاند، “ئیمانوێل ماكرۆن، سەرۆكی فەڕەنسا بەشداربووە لە پاراستنی موسوڵمانان لە ڕێكخراوی داعش و ڕۆڵێكی گەورەی بینی لە هەرەسپێهێنانی داعش و پاراستنی بەها مرۆییەكان”.

لە تویتێكی دیكەشدا كە هەردووكی بەزمانی فەڕەنسی بڵاوكردوەتەوە، عەبدی دەڵێت، “ئەردۆغان كە پشتگیری داعش دەكات دەربڕی ڕای موسوڵمانان و بەرژەوەندییەكانی جیهانی ئیسلامی نییە، بەڵكو ئاینی ئیسلام بۆ بەرژەوەندییە كەسییەكانی بەكاردەهێنێت”.

لێدوانەكەی فەرماندەی گشتی هێزەكانی هەسەدە لەكاتێكدایە دوای ڕوداوی سەربڕینی مامۆستایەك لە فەڕەنسا لەلایەن توندڕەوێكی ئیسلامی چیچانی و لێدوانەكانی ماكرۆن لەسەر ڕوداوەكە، نیگەرانی لەنێو بەشێك لە وڵاتانی ئیسلامیدا هێناوەتە ئاراوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لیژنەی نەوت و گازی ئەنجومەنی نوێنەران: هەشت هۆکار لە پشت دەستپێنەکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێمن

ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، هەشت خاڵ لەپشت دەستپێنەکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێمەوەن و دانووستانەکان تەنها دوو خاڵیان چارەسەرکردووە.…
زیاتر ببینە

تاهیر عەبدوڵڵا: لەمڕۆوە مەرجی وەرگرتنی ڤاكسین بۆ گەشتی ئاسمانی كاریپێدەكرێت

لەمڕۆوە مەرجی وەرگرتنی ڤاكسینی دژ بە كۆرۆنا لەكاتی گەشتكردن لەڕێی ‏فڕۆكەخانەكانەوە كاریپێدەكرێت، بەڕێوەبەری فڕۆكەخانەی سلێمانیش دەڵێت، پێشتر ‏ئاگاداركردنەوەیان…
Total
0
Share