تەندروستی لەبارەی بوونی “ڤایرۆسی ترسناك”ـەوە روونكردنەوە دەدات

تەندروستیی سلێمانی، رەتیدەكاتەوە هیچ ڤایرۆسێكی ترسناك لە شاری سلێمانی بڵاوبووبێتەوە و جەختدەكاتەوە، ئەوەی هەیە تەنها پەتای وەرزیی ئاساییە و لە هەموو جیهاندا بەربڵاوە.

د. رزگار عەلی بەڕێوەبەری خۆپاراستنی تەندروستیی سلێمانی، سەرجەم ئەو دەنگۆیانەی رەتكردەوە كە باس لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسێكی ترسناك لە شاری سلێمانی دەكەن و رایگەیاند، “چەند رۆژێكە دەنگۆیەك لە دەزگاكانی راگەیاندن بڵاوبووەتەوە گوایە ڤایرۆسێكی ترسناك لە شاری سلێمانی بڵاوبووەتەوە و چەند كەسێك بەهۆی ئەو ڤایرۆسەوە گیانیانلەدەستداوە، بەڵام سەرلەبەری ئەو دەنگۆیە ناڕاستە و هیچ جۆرە ڤایرۆسێكی ترسناك لە سلێمانی بڵاونەبووەتەوە”.

لەبارەی ئەو پەتایەی بڵاوبووەتەوە، بەڕێوەبەری خۆپاراستنی تەندروستیی سلێمانی ئاشكرایكرد، “ئەوەی هەیە بریتییە لە ئەنفلۆنزای وەرزی، كە لە هەرێمی كوردستان و عێراق و جیهانیش هەیە لەم وەرزە ساردەدا”.

د. رزگار عەلی جەختیكردەوە، “ئێستا لە هەموو ناوچە ساردەكانی جیهان پەتای ئەنفلۆنزای وەرزی هەیە و هیچ كەسێكیش بەم پەتایە گیانیلەدەستنەداوە”.

رێنمایی ئەوەشی دا بە هاوڵاتییان كە بۆ خۆپارێزی لە ئەنفلۆنزای وەزری، لە شوێنە گشتییەكان دەمامك ببەستن و دووربكەونەوە لە كەسی تووشبوو، هەروەها هۆكارەكانی پاكژكردنەوە بەكاربهێنن و دەستەكانیان بشۆن و هەواگۆڕكێكردن لە شوێنە داخراوەكاندا هەبێت.

بابەتی پێشتر

تۆمەتبارێكی "دۆسیەی خەڵووز" دەستگیركرا

بابەتی دواتر

بۆچییەتی؟ توخێل وانەی چڕی زمانی ئیسپانی دەخوێنێت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ڕاپۆرتی شارەزایان دەربارەی شوێنی سەرهەڵدانی كۆرۆنا هەفتەی داهاتوو دەردەچێت

ڕێكخراوی تەندروستیی جیهانی ڕایدەگەیەنێت، ڕاپۆرتێك كە لەلایەن شارەزایانی سەربەخۆی ڕێكخراوەكەیانەوە ئامادەكراوە و سەردانی چین-یان كردووە، بەئەگەرێكی زۆرەوە هەفتەی…
زیاتر ببینە

نەخۆشخانە منداڵانی سلێمانی: گومان دەکەین هەوکردنی پەردەی مێشکی منداڵان زنجیرەیەکی تازەی ڤایرۆسی بێت

دکتۆر پشدەر عەبدوڵا بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی منداڵانی سلێمانی رایگەیاند، گومانمان هەیە ئەوەی ئێستا بڵاوبووەتەوە زنجیرەیەکی تازەی ڤایرۆسی هەوکردنی پەردەی…
Total
0
Share