بۆچییەتی؟ توخێل وانەی چڕی زمانی ئیسپانی دەخوێنێت

تۆماس توخێل، ڕاهێنەری پێشووی یانەی چێڵسی دەستیکردووە بە خوێندنی کۆرسەکانی فێربوونی زمانی ئیسپانی، سەرچاوەکانیش پێیانوایە بەرەو خولی ئیسپانیا هەنگاودەنێت.

بەپێی زانیارییەکانی ڕۆژنامەی “زە سەن”ی بەریتانی، توخێل لە ئێستادا بێکارە و سەرقاڵی خوێندنی کۆرسی فێربوونی زمانی ئیسپانییە و بە چڕی دەستی بە خوێندنی ئەو زمانە کردووە، دەشیەوێت بە خێرایی فێری زمانی ئیسپانی بێت.

سەرچاوەکە جەخت لەوە دەکاتەوە، توخێلی تەمەن 49 ساڵ لە یانەی ئەتلەتیکۆ مەدریدەوە نزیکە، بە تایبەت کە لەم وەرزەدا لە قۆناغی کۆمەڵەکانی چامپیۆنزلیگەوە ماڵئاواییانکردووە و لە پلەی پێنجەمی ڕیزبەندیی یانەکانی خولی ئیسپانیادان.

هەروەها یانەی بەرشلۆنە یەکێکی دیکەیە لە یانە خوازیارەکانی توخێل، بەوپێیەی چاڤی تاوەکو ئەم ساتە نەیتوانیوە لە پێگەکەیدا جێگیربێت.

بابەتی پێشتر

تەندروستی لەبارەی بوونی "ڤایرۆسی ترسناك"ـەوە روونكردنەوە دەدات

بابەتی دواتر

پیلێ دیسانەوە دۆخی تەندروستی تێکچووە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share