بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێم بڵاویکردەوە، سبەی هەینی ئاسمان لە نێوان نیمچە هەور و هەورى تەواو دەبێت و پلەکانی گەرما بەرزدەبنەوە.
بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێم بڵاویکردەوە، “ئەمڕۆ پێنجشەممە ئاسمان هەورى تەواو دەبێت، باران بارین لەسەر بەشێک لە ئیدارەی گەرمیان و بەشێک لە سنووری پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە و کەرکوک دەبێت لە ئێوارەدا کاریگەری باران لەسەر ئەم ناوچانە کۆتایی دێت”.
ئاماژەی بەوەش کرد، “پلەکانی گەرما کەمێک نزم دەبنەوە بە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ”.
ئاشکراشی کرد، “سبەی هەینی ئاسمان لە نێوان نیمچە هەور و هەورى تەواو دەبێت، پلەکانی گەرما بەرزدەبنەوە بە نزیکەی (1 تا 3) پلە بە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی رۆژی پێشوو”.